Register  |  Sign in

 

  ماله‌وه‌          دابه‌زاندن          نوسه‌ران            لینک            ئه‌رشیف             پێوه‌ندیی


گشتی

مرۆڤی شیوعی کۆن نابێت


له‌ هاوخه‌باتیه‌وه‌ بۆ ته‌خوین


فراكسیۆنی‌ گۆڕان پاراستنی‌ گیانی‌ ئه‌ندامانیان ئه‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق


تاڵه‌بانی‌ وه‌ڵام ناداته‌وه..... نه‌وشیروان یاداشته‌كانی‌ راگرت


په‌نجه‌كانى نه‌وشیروان خه‌باتى هاوڕێكانى ده‌شێوێنێت



دیمانه



 

 

محەممەد تۆفیق رەحیم : كورسی زیاتر لە بەغدا دێنین

محەممەد تۆفیق، كە یەكێكە لە سەركردە هەرە دیارەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، كە لەسەردەمی كابینەی ئەیاد عەللاوی دا وەزیری پیشەسازی بوو لەبەغدا، دەڵێ ئەوان چاویان لە وەزیر نییە لە بەغدا، بەڵام وەرگرتنی ئیدارەی كەركووكیان كردووەتە ئامانجێكی خۆیان:
  

رووداو: زۆر لە حیزبەكانی ئەوروپا، تەنانەت ئەمجارە بزووتنەوەی سەدریش لە عێراق، پاڵێوارەوەكانیان بۆ پەرلەمان بە هەڵبژاردنی نێوخۆی دیاریكردن، ئێوە چۆن دیارییان دەكەن؟
محەممەد تۆفیق: هەڵبژاردنەكە چونكە بەلیستی كراوەیەو عێراق بۆ 18 بازنەی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای پارێزگاكان دابەشكراوە، ئەمجارە هەڵبژاردنی پاڵێوراوەكان ئاسانتر دەبێ، چونكە ئەو كەسانەی خۆیان دەپاڵێون، جارێ یەكەم شت پاڵێوراوەكان شەڕ لەسەر ئەوە ناكەن ناویان لە ریزبەندی لیستەكەدا چەندەم بێت، چونكە كەسانی ناو لیستەكە جگە لەوەی كە لیستەكە دەنگیان بۆ كۆدەكاتەوە، خۆشیان دەبێ هەوڵبدەن دەنگ بۆخۆیان كۆبكەنەوە، ئەمەش كاندیدەكان چالاكتر دەكات. دووەم، هەموو ئەوانەی خۆیان كاندید دەكەن لەخۆیان رادەبینن كە لەو شوێنەی خۆیان كاندید كردووە خەڵكێك هەبێ پشتگیرییان بكات، موجازەفە ناكات بچێتە هەڵبژاردنێكەوە، بۆ نموونە لەیەكەم كەسی لیستەكە دایبنێی بەڵام هیچ دەنگێك نەهێنێ.بۆیە ئەم شێوە هەڵبژاردنەی كە بڕیارە ئەمجارە بكرێت دیموكراتیترەو عادیلانەتریشە. ئێمە وەك خۆمان داوامان لەو كەسانە كردووە كە دەیانەوێ خۆیان كاندید بكەن،CV خۆیان بێنن، دوایی بەپێی CV ئەو كەسەو بەپێی لێوەشاوەیی و ئەو مەرجانەی كە بۆی دادەنرێ جگە لە مەرجەكانی كۆمسیۆن، ئێمە وەك بزووتنەوەی گۆڕان مەرجی تایبەتی خۆشمان هەیە، بەگوێرەی ئەوانە كەسەكان دەستنیشان دەكرێن.
رووداو: ئەوانەی CV پێشكەش دەكەن، كێ بڕیار لەسەر دیاریكردنیان دەدات، بەتایبەتی كە ئێوە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتییەكی دیاریكراوتان نییە؟
محەممەد تۆفیق: بۆنمونە ئەگەر باسی كاندیدەكانی سلێمانی بكەین، جۆرە راپرسییەك دەكرێ لەنێو خەڵكی سلێمانیدا بۆ ئەوەی بزانین چەندە پشتگیرییان لێدەكرێت، لەدهۆك و هەولێرو پارێزگاكانی دیكەش بەهەمان شێوە.
روودا: لەم هەڵبژاردنەدا دەنگدەر بۆی هەیە دەنگ بداتە لیستەكە بەگشتی و دەشتوانێ دەنگ بداتە ئەوە كەسەی خۆی دەیەوێ لەنێو لیستەكەدا، پێتوایە لای خەڵك ئەو هۆشیارییە پەیدابووبێت كە دەنگ بەناوێك بدات، یان هەر دەنگ دەداتە لیستەكەو تەواو؟
محەممەد تۆفیق: رەنگە لیستێك بتوانێ 200 هەزار دەنگ بێنێ، بەڵام بێگومان لەو 200 هەزار كەسە رەنگە 30 هەزار كەس تەنیا ناو هەڵبژێرن. راستە هەر 200 هەزار كەسەكە ناچن ناوەكان هەڵبژێرن، بەڵام خەڵكێكی هۆشیاریش هەیە كە دەنگ بەكاندیدێكی دیاریكراو دەدات لەنێو لیستەكەدا.ئەوەش مانای ئەوەیە ئەو 30 هەزار كەسە بڕیار لەسەر ریزبەندیی لیستەكە دەدەن.
رووداو: لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا ناوی نەوشیروان مستەفاو تۆ و هەندێ كەسی نێودرای دیكە هەبوون لە لیستەكەتاندا، ئەوە هێزێكی دابووە لیستەكە، ئایا ئەمجارەش ناوی ئێوە لەو لیستەی گۆڕاندا دەبێت بۆ پەرلەمانی عێراق؟
محەممەد تۆفیق: نەخێر ئێمەی تێدا نابین، بەڵام پێموایە خەڵك لەجاری پێشوو زیاتر دەنگ بەو لیستەی ئێمە دەدات.
روودا: پارتی و یەكێتی بۆ ئەم هەڵبژاردنەش بڕیاریاندا بەیەك لیست دابەزن، ئەوە دەرفەتێكی باشە بۆ ئێوە؟
محەممەد تۆفیق: بۆ ئێمە ئەوە باشە كە هەین. ئێمە بەگشتی پێمانباشە فرەلیستی هەبێت، چونكە فرەلیستی دیموكراسیترەو زیاتریش خەڵك هاندەدات بۆ بەشداریكردن لەدەنگدان.
روودا: رایەكی وا هەبوو كە ئەگەر یەكێتی و پارتی بەلیستی جیا دابەزن دەنگەكانی گۆڕان كەم دەبنەوە، بەپێچەوانەشەوە یەك لیستیی ئەوان زەمینەیەكی باشتر بۆ گۆڕان دروست دەكات كە لەم هەڵبژاردنەشدا دەنگێكی زۆر بێنێ لە جەماوەری یەكێتییەوە؟
محەممەد تۆفیق: من نازانم ئەوە تاچەند وایە، لەوانەیە ئەوە پاساو هێنانەوەیەك بێت بۆ ئەو دەنگە زۆرەی كە بزووتنەوەی گۆڕان لەهەڵبژاردنی پێشوو هێنای.
روودا: ئێوە نوێنەرتان تەنیا لەو پارێزگایانە دەبێت كە كوردیان تێدایە یان بۆ نموونە لەنەجەف و بەسراش پاڵێوراو لیستتان دەبێت؟
محەممەد تۆفیق: لیستمان لە بەغدا، دیالە، تكریت و موسڵ و سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان و كەركووك دەبێت. لەو شوێنانەی كوردیان لێن لیستمان دەبێت.
رووداو: راگەیێندراوێك هەبوو لەلایەن غازی زیباری جێگری پارێزگاری موسڵ كە پشتیوانی ئێوە دەكەن، هیچ هەماهەنگییەك لەنێوان ئێوەو ئەوان هەیە؟
محەممەد تۆفیق: نەخێر هیچ هەماهەنگییەك نییە.
رووداو: بۆ كەركووكیش بڕیارتانداوە كە ئەگەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا كرا بەلیستی سەربەخۆ بەشداربن؟
محەممەد تۆفیق: بەڵێ، لەهەر شوێنێك هەڵبژاردن بكرێ ئێمە بەئەركی خۆمانی دەزانین بەشداریی تێدابكەین.
رووداو: هەندێ نوێنەری ئێوە ئاماژەی وا دەدەن كە مادام شیعەكانیش خەریكە لە لیستێكدا كۆدەبنەوە، باشترە كورد یەك لیستی هەبێت؟
محەممەد تۆفیق: نەخێر بۆچوونی ئێمە وایە كە بەلیستی جیاواز بەشداریی هەڵبژاردن بكەین، بەڵام بێگومان پاش هەڵبژاردن بەئەركی خۆمانی دەزانین لەگەڵ لیستە دەرچووەكانی دیكەی كوردی دابنیشین و لەسەر مەسەلە نەتەوەییەكان رێكبكەوین و بەرنامەیەكی هاوبەش دابنێین.
رووداو: ئایا ئەوە ئەوەش دەگرێتەوە كە دوای دەرچوونی ئەنجامەكان، لەكاتی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتدا بەتەنیا لەگەڵ لایەنە عەرەبییەكان نەكەونە گفتوگۆ بۆ وەرگرتنی پۆست؟
محەممەد تۆفیق: بەلای ئێمەوە پۆست گرنگ نییە لەبەغدا، بەڵكو ئەوە گرنگە لەپەرلەمانی عێراقدا ئەو مەسەلانەی لەسەریان رێكدەكەوین شەڕیان بۆبكەین ئەوانەبن كە كاریگەرییان هەیە لەسەر هەرێمی كوردستان و لەسەر میللەتی كورد لەعێراقدا، ئەوانە گرنگن نەوەك ئەوەی كێ وەزیر دەبێ و كێ نابێ.
روودا: ئەوەشبەمەسەلەیەكی نەتەوەیی دادەنێن كە بۆ نموونە كورد بۆ هاوپەیمانیكردن لەگەڵ شیعە یان فراكسیۆنی عەللاوی هەموو پێكەوە ئەو گفتوگۆیە بكەن؟
محەممەد تۆفیق: هەر لیستێك ئامادەبێت هاوكاریی بلۆكی كوردی بكات، ئێمە هاوكاریی دەكەین بە مەرجی ئەو مەسەلە جەوهەرییانە نەك لەسەر بنچینەی دابەشكردنی وەزارەت.
روودا: واتە ئێوە لەو بلۆكە دەرناچن بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەت؟
محەممەد تۆفیق: ئەو بلۆكە لەگەڵ هەر لایەنێك رێككەوتن بكات مەرجەكە ئەوە نییە كێ بكرێتە سەرۆك و كێ بكرێتە وەزیر، گرنگ مەسەلە بنچینەییەكانە، بۆنموونە بودجەی كوردستان، یان ئەوەی كە ئەو بلۆكە هەڵوێستی چییە لەسەر ناوچە دابڕاوەكان و تاچەند رێزی داخوازییەكانی كورد دەگرێت، بەڵام شەڕەكە بێتە سەرئەوەی كام وەزارەت بۆ ئێمەو كامە بۆ ئێوە، بەبڕوای من ئەوە هیچ گرنگ نییە، ئەسڵەن حەق وابوو كورد لەبەغدا هەر یەك نوێنەری هەبێت ئەویش بۆئەوەی ئاگای لەبڕیارەكان بێت، ئێستا ئێمە پێنج شەش وەزیرمان لەوێ هەیە چ دەكەن؟
رووداو: بەڵام ئەمجارە كە پەرلەمان نەیتوانی یاسای هەڵبژاردن تێپەڕێنێ بەوشێوەیەی هەندێ لایەن دەیانویست، لەبەر ئەو دووجار ڤیتۆیەبوو كە سەرۆك كۆمار دەیتوانی دژی یاساكە بەكاریبهێنێ، كەواتە پۆست گرنگە؟
محەممەد تۆفیق: ڤیتۆش نەبووایە ئێمە دەمانتوانی لێرەوە هەڵبژاردنەكە بایكۆت بكەین.
رووداو: ئەوكات كورد بەوە تاوانبار نەدەكرا كە پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی پەكدەخات؟
محەممەد تۆفیق: بۆچی ئەوەندە بترسێین لەوەی تاوانبار دەكرێین؟ ئەگەر مەسەلەیەكی نەتەوەیی هەبێت هەڵوێستی لەسەر وەردەگری، ڤیتۆ هەبێت یان نەبێت.
رووداو: چەند پاڵێوراوتان بۆ 323 كورسییەكەی پەرلەمانی عێراق دەبێت؟
محەممەد تۆفیق: بەپێی رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵا بۆ هەر پارێزگایەك چەندی دانابێت ئێمە دوو هێندە دادەنێین، بۆنموونە دەڵێت سلێمانی 18 نوێنەر، ئێمە 36 پاڵێوراو دادەنێین. بەوشێوەیە ئازادی زیاتر دەدەینە دەنگدەر بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەكانی.
رووداو: هەندێك لە نوێنەرەكانی ئێوە دەڵێن لە دیالەو كەركووك دەنگی عەرەب و توركمانە ناڕازییەكانیش دێنین، ئەو قسەیە لەسەر چ بنەمایەكە؟
محەممەد تۆفیق: ئەو برادەرانەی سەرپەرشتی ئەو شوێنانە دەكەن، بەڕاستی خەڵكی راستگۆیشن، لەوانەیە كەمێك زێدەڕۆییشی تێدابێت، بەڵام دەڵێن كە خەڵكێكی زۆری ناڕازی هەن لەعەرەب و توركمان بڕیاریانداوە دەنگ بدەنە گۆڕان.
رووداو: ئێوە چۆن دەتوانن نوێنەرایەتی داواكارییەكانی ئەوان بكەن؟
محەممەد تۆفیق: زۆربەی ئەوانە لەوانەیە ئامانجی نەتەوەییان نەبێت، بەڵام لەواقیعی ئیداریی ناوچەكانی خۆیان ناڕازین، خەڵك كورد بن یان عەرەب و توركمان پێش هەرشتێك پێویستیان بە ئاو و كارەبایە، پێویستیان بەوەیە جۆرێك لەعەدالەت هەبێت و قوتابخانەی باشیان هەبێت بۆ منداڵەكانیان، حەزدەكەن گەندەڵی نەمێنێ و دادگا ئازادبێت، رەنگە ئەو شتانە هاندەربن بۆئەوەی دەنگی خۆیان بدەنە ئێمە، یان بڵێن با ئەمانیش تاقیبكەینەوە.
رووداو: پێتوایە ململانێ لە كەركووك مەسەلەی نەتەوەیی و سیاسی تێپەڕاندبێ و كەوتبێتە سەر ئیدارەكردنی باش؟
محەممەد تۆفیق: ئێمە گوتمان هەندێك، خۆ ناڵێین هەموو عەرەب یان هەموو توركمان. بێگومان زۆرینەی عەرەب دەنگ بەلیستی عەرەبی دەدەن، توركمانەكانیش هەروا، بەڵام خەڵكێكیش هەن مەسەلەی بەڕێوەبردن و ژیانی رۆژانەیان بەلاوە گرنگترە وەك هاووڵاتییەك كە پێویستی بە خزمەتگوزاری و عەدالەت و نەهێشتنی گەندەڵی هەیە.
رووداو: بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك چاوتان لەوەیە ئیدارەی پارێزگاكە بگرنەدەست؟
محەممەد تۆفیق: بەڵێ بێگومان.
رووداو: بۆ پەرلەمانی عێراق مەزەندەی بردنەوەی چەند كورسی دەكەن؟
محەممەد تۆفیق: ژمارەیەك كورسی باش دێنین. با هەڵمەتەكە دەستپێبكات ئەوكات پێتاندەڵێم.
رووداو: لەوەی كوردستان زیاتر دێنن؟
محەممەد تۆفیق: ئەگەر وەكو رێژە وەریبگرین بەڵێ.
رووداو: ئێوە هیچ دانیشتن و دیدارێكتان لەگەڵ لیستی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی هەبووە؟
محەممەد تۆفیق: لەگەڵ كەس دانیشتنمان نەبووە.
روودا: دەڵێن تۆ لە عەممان و لەندەن لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی دەعوە دانیشتنت كردووە؟
محەممەد تۆفیق: من نەچوومەتە عەممان، لە لەندەن بووم، چەند جارێكیش لەچەند لایەكەوە هەوڵیانداوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك و لەگەڵ هیچ كەسێك دانەنیشتووم.
رووداو:هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پارەی زۆری پێویستە، دەتوانن هەڵمەتەكە بەباشی بەڕێوەببەن؟
محەممەد تۆفیق: بەڵێ دەتوانین. سەرچاوەی سەرەكیی دارایی ئێمە پیتاكی خەڵكە، خەڵك بەگوێرەی توانای خۆیان یارمەتیمان دەدەن، گرنگترین شتیش ئەوەیە هەرچی ئەوەی لەهەڵمەتی هەڵبژاردندا كار بۆ ئێمە دەكەن هەموویان خۆبەخشن، بەپارەو ئوتومبێلی خۆیان دەیكەن.
رووداو: ئەگەر بلۆكی كوردی بەشداریی حكومەتی داهاتووی عێراقی كرد ئێوە داوا دەكەن وەزارەتتان پێبدرێ؟
محەممەد تۆفیق: وەزیر و مەزیرمان بەلاوە گرنگ نییە

له‌ رووداو - وه‌رگیراوه‌.

Geplaatst op 01 Dec 2009

<< Older ( 1 2 ) Newest >>

Name:
E-mail: (optional)
Smile: smile wink wassat tongue laughing sad angry crying 

| Forget Me


هونه‌ر و موزیك و ڤیدیۆ

  .      ئازیز به‌هاره‌
.    بۆ که‌رکوک
.      ئه‌ی ره‌قیب


کاریکاتێر و سه‌رسوڕمان

Home   ::   Hawal   ::   Whutar   ::   Rexna   ::   Dimana   ::  

Dengimn.info © 2009   • E-mail: Dengimn@hotmail.com