تاڵه‌بانی وه‌ڵام ناداته‌وه..... نه‌وشیروان یاداشته‌كانی راگرت
|
نه‌وشیروان مسته‌فاش لای خۆیه‌وه بڕیاریداوه بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی تری یاداشته‌كانی رابگرێت، به‌ڵام هۆكاری راگرتنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاداشتانه له‌لایه‌ن نه‌وشیروانه‌وه نه‌زانراوه. لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند پێده‌چێت نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه له یاداشته‌كه‌ی به‌به‌س بزانێت بۆ ئه‌م قۆناغه سیاسییه
|
|
تاڵه‌بانی وه‌ڵام ناداته‌وه..... نه‌وشیروان یاداشته‌كانی راگرت
تاڵه‌بانی هه‌فته‌ی رابردوو پێشئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا لای خۆیه‌وه بڕیاریداوه كه وه‌ڵامی یاداشته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ناداته‌وه، نه‌وشیروانیش لای خۆیه‌وه بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شێكی تری یاداشته‌كانی راگرت، به‌بێئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانرێت.
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی نزیك لەتاڵه‌بانی به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند پێشئه‌وی 1/12 تاڵه‌بانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا لای هه‌ندێك له كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی حیزبه‌كه‌ی ئاشكرای كردووه كه بڕیاریداوه وه‌ڵامی یاداشته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌داته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوون نه‌وشیروان مسته‌فاش لای خۆیه‌وه بڕیاریداوه بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی تری یاداشته‌كانی رابگرێت، به‌ڵام هۆكاری راگرتنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاداشتانه له‌لایه‌ن نه‌وشیروانه‌وه نه‌زانراوه. لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند پێده‌چێت نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه له یاداشته‌كه‌ی به‌به‌س بزانێت بۆ ئه‌م قۆناغه سیاسییه.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌ڕویه‌كی تردا پێده‌چێت راگرتنی بڵاوكردنه‌وه‌ی یاداشته‌كه له‌لایه‌ن نه‌وشیروانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ فشاری ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه نه‌وشیروان‌و تاڵه‌بانی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له‌مه‌ترسی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاداشتانه‌و ئاكامه‌كانی كه ره‌نگه ببێته مایه‌ی به‌رپابوونی توندوتیژیی.
هه‌رچه‌نده تاڵه‌بانی له‌كۆبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی یه‌كێتی كه 25/11 كه له‌سلێمانی سازكرا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبووه وه‌ڵامی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌داته‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت دوای ئه‌وه رای گۆڕیبێت‌و بڕیاری دابێت هیچ نه‌بێت له‌م قۆناغه‌دا وه‌ڵامی نه‌وشیروان نه‌داته‌وه. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی یاداشته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌ڵامێكی ناوبراوی دایه‌وه.
لێكۆڵه‌ره‌وه سیاسییه‌كه‌ی ئاوێنه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆیه نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌م كاته‌ی هه‌ڵبژاردووه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شێكی تری یاداشته‌كانی، چونكه له‌لایه‌كه‌وه به‌كاتێكی باشی زانیووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی، له‌لایه‌كی تره‌وه ویستویه‌تی گورزێك له كۆسره‌ت ره‌سوڵ بدات، چونكه ناوبرا‌و له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا زۆربه‌ی كاندیده‌كانی لیستی گۆڕانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بینیوه‌و داوای لێكردوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ریزی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.