داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌نده‌نی ئیدانه‌ده‌كه‌ین
|
له‌كات و ساتیَكدا، رژیمی كه‌مالیزمی شۆڤینی توركیا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى له نیَو میدیا و پریس كۆنفرانسه فه‌رمیه‌كانیان بلاو ده‌كه‌نه‌وه كه‌پرۆسه‌سیَكی كراوه‌یان، له‌مه‌ر دۆزی كوردیان گرتوونه‌ته‌به‌ر
|
|
داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌نده‌نی ئیدانه‌ده‌كه‌ین
له‌كات و ساتیَكدا، رژیمی كه‌مالیزمی شۆڤینی توركیا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى له نیَو میدیا و پریس كۆنفرانسه فه‌رمیه‌كانیان بلاو ده‌كه‌نه‌وه كه‌پرۆسه‌سیَكی كراوه‌یان، له‌مه‌ر دۆزی كوردیان گرتوونه‌ته‌به‌ر كه‌قۆناغ به‌قۆناغ مافه زه‌وتكراوه‌كانی گه‌لی كورد ده‌گریَنه‌وه. كه‌چی دادگاى ده‌ستووری عه‌سكه‌رتایه‌ت و دوور له عه‌ده‌ڵه‌ته‌وه، بریاری داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی كه‌پارتیَكی سیاسی كوردستانیه ده‌دات. ئه‌و پارته‌ى كه زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانی باشور كوردستانی له‌ریَگه‌ى ده‌نگدان و پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیانه به‌ده‌ستهیَناوه‌وىو خاوه‌ن شه‌رعیه‌تی یاساییه له‌نیَو هۆڵی په‌رله‌مان.
ئیَمه وه‌كو رۆژنامه‌نووسانی بیَسنوور ویَرای ئه‌وه‌ى به‌توندی ئیدانه‌ى داخستنی ده‌ته‌په ده‌كه‌ین و شه‌رمه‌زاری ئه‌م ره‌فتاره‌ى دوژمنانی ئازادی دیموكراسی ده‌كه‌ین كه هیچ شه‌رعیه‌تی نییه له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی كه‌پیَی ده‌وتریَت توركیا به‌هۆی زۆرینه‌ى هه‌ره زۆری ده‌نگه‌كانی ئه‌و ناوچانه ده‌نگی ده‌ته‌په بووه‌و رژیم كه‌مالیزم ته‌نها وه‌ك هه‌میشه چه‌په‌ڵامه موعامه‌له له‌گه‌ڵ ئازادیه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌ویش پككردنی ده‌نگه‌كانه. بۆیه داوا له هه‌موو مافپه‌روه‌ر و ئازادی خواز و یه‌كیَتی ئه‌وروپا و په‌رلمه‌مانی ئه‌وروپا و وڵاتانی جیهانی ده‌كه‌ین كه له‌مباره‌یه‌وه هه‌ڵویَستی شه‌فاف و توند بگرنه‌به‌رو له‌دژ ئه‌م كاره دور له‌هه‌موو به‌هاكانی ئازادی مرۆڤایه‌تی و، فشاره‌كانیان توند بكه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ر كرانه‌وه‌ى راسته‌قینه‌ی دیموكراسی له‌توركیا بۆ ئه‌وه‌ى مافی گه‌لی كورد و كۆتاكانی دیكه‌ى ئه‌و وڵاته ده‌سته‌به‌ر بكریَت.
پیرۆز بیَت ئازادی، ئیدانه‌و سه‌ركۆنه بیَت دوژمنانی ئازادی و شۆڤینزم.
كاردۆ ئه‌مین
سه‌رپه‌ره‌شتیاری گروپی رۆژنامه‌نووسانی بیَسنووری كوردستان
WWW.besnuri.com