Register  |  Sign in

 

  ماله‌وه‌          دابه‌زاندن          نوسه‌ران            لینک            ئه‌رشیف             پێوه‌ندیی


گشتی

مرۆڤی شیوعی کۆن نابێت


له‌ هاوخه‌باتیه‌وه‌ بۆ ته‌خوین


فراكسیۆنی‌ گۆڕان پاراستنی‌ گیانی‌ ئه‌ندامانیان ئه‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق


تاڵه‌بانی‌ وه‌ڵام ناداته‌وه..... نه‌وشیروان یاداشته‌كانی‌ راگرت


په‌نجه‌كانى نه‌وشیروان خه‌باتى هاوڕێكانى ده‌شێوێنێت



دیمانه

قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن


هه‌رگیز هه‌وڵمان نه‌داوه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ رابكێشین به‌لای‌ ریفۆرمدا


محەممەد تۆفیق رەحیم : كورسی زیاتر لە بەغدا دێنین




 


 

پارتی‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ر دوو ملیۆن دۆلاری‌ كۆمپانیای‌ نۆكاندا گرتووه‌

به‌هۆی‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ كاری‌ بازرگانیكردنی‌ جگه‌ره‌ له‌ بازرگانێكی‌ پارتی‌‌و پێدانی‌ كاره‌كه‌ به‌ كۆمپانیای‌ نۆكان، كێشه‌ له‌نێوان پارتی‌‌و یه‌كێتیدا دروستده‌بێت، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ پارتی‌ له‌ دهۆك ده‌ست به‌سه‌ر دوو ملیۆن دۆلار پاره‌ی‌ جگه‌ره‌ی‌ كۆمپانیاكه‌دا ده‌گرێت
  

پارتی‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ر دوو ملیۆن دۆلاری‌ كۆمپانیای‌ نۆكاندا گرتووه‌

بورهان قادر
به‌هۆی‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ كاری‌ بازرگانیكردنی‌ جگه‌ره‌ له‌ بازرگانێكی‌ پارتی‌‌و پێدانی‌ كاره‌كه‌ به‌ كۆمپانیای‌ نۆكان، كێشه‌ له‌نێوان پارتی‌‌و یه‌كێتیدا دروستده‌بێت، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ پارتی‌ له‌ دهۆك ده‌ست به‌سه‌ر دوو ملیۆن دۆلار پاره‌ی‌ جگه‌ره‌ی‌ كۆمپانیاكه‌دا ده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار، به‌ هاولاَتی‌ راگه‌یاند »پێشتر وه‌كاله‌تی‌ بازرگانیكردن به‌ جگه‌ره‌ له‌ لایه‌ن پارتییه‌وه‌ درابووه‌ دوو برا به‌ ناوه‌كانی‌ غه‌فور خۆشنا‌و ‌و ره‌سوڵ خۆشنا‌و، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م، ئه‌و وه‌كاله‌ته‌ له‌و دوو برایه‌ سه‌ندراوه‌ته‌وه‌‌و دراوه‌ به‌ كۆمپانیای‌ نۆكان».

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، كه‌ نه‌یویست ناوی‌ بلاَوبكرێته‌وه‌، ئاشكرای‌ كرد كه‌ »به‌و هۆیه‌وه‌ كێشه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێوان پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پارتی‌ له‌ دهۆك ده‌ست به‌سه‌ر بایی‌ دوو ملیۆن دۆلار پاكه‌تی‌ جگه‌ره‌ی‌ كۆمپانیای‌ نۆكاندا بگرێت».

وتیشی‌ »بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌، چه‌ند به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ یه‌كێتی‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌، به‌لاَم تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجام، چونكه‌ پارتی‌ ده‌یه‌وێت بازرگانیكردنه‌كه‌ له‌ژێر ده‌ستی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ربهێنێت‌و یه‌كێتیش ته‌سلیمی‌ ناكات».

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، هاولاَتی‌ چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی‌ به‌ غه‌فور خۆشناوه‌وه‌ كرد، به‌ڵام به‌بیانووی‌ جیاواز، ئاماده‌نه‌بوو لێدوان بدات.

له‌ مالپه‌ری -هاووڵاتی - یه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

Geplaatst op 17 Dec 2009

<< Older ( 1 2 3 4 5 ) Newest >>

Name:
E-mail: (optional)
Smile: smile wink wassat tongue laughing sad angry crying 

| Forget Me


هونه‌ر و موزیك و ڤیدیۆ

  .      ئازیز به‌هاره‌
.    بۆ که‌رکوک
.      ئه‌ی ره‌قیب


کاریکاتێر و سه‌رسوڕمان

Home   ::   Hawal   ::   Whutar   ::   Rexna   ::   Dimana   ::  

Dengimn.info © 2009   • E-mail: Dengimn@hotmail.com