تاڵه‌بانی: نه‌وشیروان موسته‌فا نه‌یاری یه‌كێتی‌و حكومه‌ته
|
جه‌لال تاله‌بانی ده‌ڵێت " نه‌وشیروان موسته‌فا نه‌یاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و بڕوای به هاوپه‌یمانی نییه‌و ده‌یه‌وێت سلێمانی سه‌ربه‌خۆ بێت‌و دهۆك سه‌ربه‌خۆ بێت‌و هه‌ولێریش سه‌ربه‌خۆ بێت‌و په‌یوه‌ندی لامه‌ركه‌زییان به به‌غداوه هه‌بێت
|
|
تاڵه‌بانی: نه‌وشیروان موسته‌فا نه‌یاری یه‌كێتی‌و حكومه‌ته
جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند نه‌وشیروان موسته‌فا نه‌یاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و بڕوای به هاوپه‌یمانی نییه‌و ده‌یه‌وێت سلێمانی سه‌ربه‌خۆ بێت‌و دهۆك سه‌ربه‌خۆ بێت‌و هه‌ولێریش سه‌ربه‌خۆ بێت‌و په‌یوه‌ندی لامه‌ركه‌زییان به به به‌غداوه هه‌بێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وه‌سه‌تی چاپی له‌ندن بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌لال تاله‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له وه‌لاَمی پرسیاری، رۆژنامه‌نوس (معه‌د فه‌یاز ) كه ئاخۆ نه‌وشیروان موسته‌فا به ئۆپۆزسێۆن یان به نه‌یار ناوزه‌ند ده‌كات ؟
جه‌لال تاله‌بانی ده‌ڵێت " نه‌وشیروان موسته‌فا نه‌یاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و بڕوای به هاوپه‌یمانی نییه‌و ده‌یه‌وێت سلێمانی سه‌ربه‌خۆ بێت‌و دهۆك سه‌ربه‌خۆ بێت‌و هه‌ولێریش سه‌ربه‌خۆ بێت‌و په‌یوه‌ندی لامه‌ركه‌زییان به به‌غداوه هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به كاندیدكردنی هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، جه‌لال تاله‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چۆته ناو بابه‌تی دانانی ئه‌و له‌و پۆسته، له‌گه‌ڵیشیدا باسی نه‌كردوه ده‌ڵێت " هه‌ڤالاَنم له مه‌كته‌بی سیاسی به تایبه‌تیش برایان مه‌لابه‌ختیار، دلێری سه‌ید مه‌جید و ئه‌وانی تر قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه‌و پاش ره‌تكردنه‌وه‌ی، قه‌ناعه‌تیان پێكردووه"
تاڵه‌بانی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی نییه جارێكی تر بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق خۆی كاندید بكاته‌وه.
ناوبراو ده‌لێت"ده‌مه‌وێت خۆم ته‌رخانبكه‌م بۆ كاره‌كانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و نوسینه‌وه‌ی یاداشته‌كانم".
به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه كه‌ئه‌گه‌ر هاتوو داوای لێكرا ئه‌وه له‌و ئاره‌زووه‌ی خۆی ده‌بورێت‌و خۆی كاندید ده‌كاته‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
له- ئاوێنه-وه