له چه‌ند رۆژی داهاتودا، نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ڵامی ده‌قی راپۆرته‌كه‌ی تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه
|
وابڕیاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ڵامی ده‌قی راپۆرته‌كه‌ی تاڵه‌بانی بداته‌وه.
|
|
له پلینۆمی چواره‌می (29-31/10/2009) یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا، جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی راپۆرتێكی خوێنده‌وه كه ته‌رخانیكردبو بۆ هێرشكردنه سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته له میدیاكانی یه‌كێتیدا، وابڕیاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ڵامی ده‌قی راپۆرته‌كه‌ی تاڵه‌بانی بداته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیدا كه چه‌ندین تۆمه‌ت ئاراسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كراوه، له كاتی پلینۆم‌دا ئه‌و راپۆرته بڵاونه‌كرایه‌وه و هه‌ندێك له زانیارییه‌كانی له ده‌می به‌شداربوانی پلینیۆمی یه‌كێتییه‌وه له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام له چه‌ند رۆژی رابردودا راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی ده‌قی راپۆرته‌كه‌ی تاڵه‌بانیان بڵاوكرده‌وه.
هاوكات وا بڕیاره نه‌وشیروان مسته‌فا له چه‌ند رۆژی داهاتودا وه‌ڵامی ده‌قی راپۆرته‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌و راپۆرته‌دا ئاراسته‌ی كراون بداته‌وه.