فراكسیۆنی گۆڕان پاراستنی گیانی ئه‌ندامانیان ئه‌خاته ئه‌ستۆی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری عێراق
|
فراكسیۆنی گۆڕان، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 31-12، یاداشتێكی ئاڕاسته‌ی چه‌ند لایه‌نێكی ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تی كرد‌و تیایدا ئاگاداریان ئه‌كاته‌وه كه له‌سلێمانی "شێوازی تاوانی سیاسی ڕێكخراو" ده‌رهه‌ق به ئه‌ندامان و لایه‌نگرانییان پیاده ئه‌كرێت.
|
|
فراكسیۆنی گۆڕان پاراستنی گیانی ئه‌ندامانیان
ئه‌خاته ئه‌ستۆی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری عێراق
هاوڵاتی
فراكسیۆنی گۆڕان، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 31-12، یاداشتێكی ئاڕاسته‌ی چه‌ند لایه‌نێكی ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تی كرد‌و تیایدا ئاگاداریان ئه‌كاته‌وه كه له‌سلێمانی "شێوازی تاوانی سیاسی ڕێكخراو" ده‌رهه‌ق به ئه‌ندامان و لایه‌نگرانییان پیاده ئه‌كرێت.
یاداشته‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه به‌چه‌د حاڵه‌تێكی توند‌و تیژی ئه‌كات كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانیان ئه‌نجامدراون و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش به خه‌مسارد تاونبار ئه‌كات. له‌یاداشته‌كه‌دا هاتووه "خه‌مساردیی ده‌زگا ئه‌منییه ره‌سمییه‌كان‌و چنگ نه‌كه‌وتنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوانه دردۆنگمان ده‌كات".
سه‌باره‌ت به پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و ئه‌ندامانیشیان، له‌یاداشته‌كه‌دا هاتووه "به‌رپرسیارێتی پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی كوردستان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه به‌پێی یاسا فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كدار‌و ئه‌منییه‌كانه له كوردستاندا، هه‌روه‌ها جه‌لال تاڵه‌بانی كه تا ئێستا به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه‌وه فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ری‌و ئه‌منیی ره‌هایه له پارێزگای سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ریدا".
له‌كۆتایشدا له یاداشته‌كه‌دا هاتوه "داوا له به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین كه به زوترین كات ئه‌و كۆبونه‌وه نائاساییه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت، كه هه‌رسێ فراكسیۆنی ئۆپۆزیسیۆن (گۆڕان‌و یه‌كگرتو كۆمه‌ڵی ئیسلامی) داوای گرێدانیان كردوه، بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پێشهات‌و و فه‌له‌تانه ئه‌منییه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه"
له مالپه‌ری- هاولاتی ه‌وه وه‌رگیراوه