نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه لیستی گۆڕان‌و كۆمپانیای وشه توشی هستریا بون
|
لیستی گۆڕان‌و كۆمپانیای وشه توشی هستریا بون‌و كۆنتڕۆڵی خۆیان له‌ده‌ستداوه‌و كه‌وتونه‌ته قسه‌ی هه‌له‌ق‌و مه‌له‌ق‌و قسه‌ی ناڕه‌وا به‌یه‌كێتی‌و به‌سه‌ركرده‌كانی، |
|
ئاسۆی شێخ نوری
دوێنی لیستی گۆڕان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستیان‌و ڕائیان ده‌رباره‌ی ئه‌و شه‌پۆله خه‌ڵكه‌ی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دیاره ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه خۆی له‌خۆیدا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه لیستی گۆڕان‌و كۆمپانیای وشه توشی هستریا بون‌و كۆنتڕۆڵی خۆیان له‌ده‌ستداوه‌و كه‌وتونه‌ته قسه‌ی هه‌له‌ق‌و مه‌له‌ق‌و قسه‌ی ناڕه‌وا به‌یه‌كێتی‌و به‌سه‌ركرده‌كانی، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه لیستی گۆڕان‌و كۆمپانیای وشه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی حه‌وت توانی سود له‌و شه‌پۆله ناڕه‌زاییه‌ی خه‌ڵك وه‌ربگرێت وه به‌كاری بهێنێت وه توانی به‌هۆی ئه‌وه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی جۆری به‌ده‌ست بهێنێت‌و 25 كورسی بێنێت له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مه وای له لیستی گۆڕان كرد شێوه‌یه‌ك له خۆ بایی بونی تێدا دروست كرد كه له‌خۆی بایی ببێت‌و له خۆی بوغرا ببێت‌و له خۆی بگۆڕێت، به‌ڵام كاتێكیش ئه‌و جه‌ماوه‌ره فریو خواردووه كه هه‌ر وایان ئه‌زانی ئه‌وانه به‌شێكن له یه‌كێتی‌و بۆ چاككردن‌و ڕیفۆرمی ناو یه‌كێتی كار ده‌كه‌ن دوایان كه‌وتبون.
ئاسۆ شێخ نوری وتیشی: دوای ئه‌و هه‌مو شته ڕاستیه‌كان ده‌ركه‌وت‌و ده‌مامكه‌كان كه‌وتنه خواره‌وه ڕوخساری ڕاسته‌قینه ده‌ركه‌وتن كه ئه‌مانه یه‌كێتی نین، خه‌ڵكه‌كه ورده ورده په‌شیمانی خۆی ده‌رئه‌بڕێت‌و جارێكی تر ئه‌گه‌ڕێته ناو ماڵه گه‌وره‌كه كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ویتشی: له‌یه‌كێك له ده‌ربڕینه‌كانیان ده‌ڵێن: " گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانه‌و به‌شێكی زۆر كه‌می له‌و كادرانه پێك دێت كه‌له ناو یه‌كێتیه‌وه هاتوون"، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئیچستا خه‌ڵك بینیویه‌تی‌و بینیومانه، یه‌ك كادری ئه‌ساسی نه‌له سه‌ركرده‌كانیان نه‌له كادره ئه‌ساسیه‌كانیان یه‌ك كادری ترمان نه‌دی كه‌له له‌لایه‌ن لایه‌نیچكی تره‌وه چوبێت بۆ ناویان یان كه‌سێكی بێ لایه‌ن بێت، هه‌مو ئه‌وانه‌ن كه‌له‌ناو یه‌كێتیدا كاریان كردبوو، بۆیه ئێستاش ئه‌وانه‌ی كه یه‌نه‌وه هه‌ر ئه‌و كادرانه‌ی یه‌كێتین كه فریو خواردوو بوبون ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی، ئه‌مه‌ش وای لێ كردون كه توشی سۆك ببن‌و كۆنترۆڵ له‌ده‌ست بده‌ن‌و بكه‌ونه ئه‌وه‌ی قسه‌ی توند‌و قسه‌ی نابه‌جێ به‌رامبه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و سه‌ركرده‌كانی بكه‌ن
لێدوانێکی ئاسۆی شێخ نوری بۆ چاو‌دێر.