بریاری زیادكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه
|
به‌بڕیاری پارله‌مانی عێراق موچه‌ی خانه‌نشینان زیاد ده‌كرێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌نده به‌و بریاه‌ره‌وه و ئه‌و زیاده‌یه بۆ خانه نشینانی هه‌رێم سه‌رف ده‌كات.
|
|
به‌بڕیاری پارله‌مانی عێراق موچه‌ی خانه‌نشینان زیاد ده‌كرێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌نده به‌و بریاه‌ره‌وه و ئه‌و زیاده‌یه بۆ خانه نشینانی هه‌رێم سه‌رف ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه (ره‌شید تاهیر ) بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌یامنێرمان دڵشاد به‌م شێوه‌یه دواوو وتی: به‌بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق مووچه‌ی خانه‌نشینی عێراق زیادكراوه، وه ئێمه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ین هه‌ر بڕیارێكی زیادكردن ده‌ربچێت له‌په‌رله‌مانی عێراق ئێمه پابه‌ندی ده‌بین بۆ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی خۆمان، ئه‌و 70 هه‌زار دیناره مه‌قتوعه زیادكراوه، به‌لاَم به‌پێی رێنماییه‌كان ته‌نها ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه‌له‌پێش ساڵی 2008ه‌وه خانه‌نشینكاراون، وه‌له 1-9-2009وه بۆیان خه‌رج ده‌كرێت وه‌له‌پله‌كانی 10 هه‌تا 1 خه‌رجده‌كرێت، پله تایبه‌ته‌كان ناگرێته‌وه وه‌له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مانگی (1) بۆیان خه‌رجده‌كرێت به‌پێی رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه خانه‌نشینه‌كانی پارێزگه‌كانی هه‌رێم.