شێركۆ بێكه‌س 6 ی كانون ناكات به پشوی فه‌ڕمی له ده‌زگاكه‌یدا
|
(شێركۆ بێكه‌س) نوسه‌ر و روناكبیر له‌و باره‌یه‌وه له لێدوانێكدا بۆ نه‌وا ده‌ڵێت " من 6 ی كانون ناكه‌م به پشوی ره‌سمی |
|
شێركۆ بێكه‌س 6 ی كانون ناكات به پشوی فه‌ڕمی له ده‌زگاكه‌یدا
6 ی كانون رۆژی دامه‌زراندنی سوپای عێراق له ساڵی 1921 ه‌وه تا ئێستا كراوه به پشوی ره‌سمی له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا ، سه‌باره‌ت به‌یاده‌وه‌ری 6 ی كانون و دانانی ئه‌و رۆژه به‌پشوی ره‌سمی له عێراق و كوردستاندا.
(شێركۆ بێكه‌س) نوسه‌ر و روناكبیر له‌و باره‌یه‌وه له لێدوانێكدا بۆ نه‌وا ده‌ڵێت " من 6 ی كانون ناكه‌م به پشوی ره‌سمی و هاوكات داواش ده‌كات له دوای روخانی رژێمی به‌عس رۆژێكی تر دیاری بكرێت بۆ رۆژی سوپا له عێراقدا , چونكه به بۆچونی ئه‌و ئه‌م رۆژه ناكرێت به جه‌ژن و پشو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌وه‌ی ئێمه هه‌ین و پێش ئێمه‌ش سوپای عێراقمان دیوه كه سوپای خوێن و كوشتن و داگیركردن بووه.
ناوبراو ره‌خنه له‌و ڕۆژه ده‌گرێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات" له‌دوای روخانی ڕژێمی دیكتاتۆری ده‌بو چاوێكی تر به‌م رۆژه‌دا بگێڕیته‌وه‌و نابێت ئه‌مه وه‌ك سه‌رده‌می پێشوو دواتر له سه‌ر ده‌می سه‌دام بكرێته پشوو , له‌به‌ر ئه‌وه من له ده‌زگاكه‌ی خۆم نایكه‌مه پشوو , وه سبه‌ینێ ده‌وامی فه‌رمی ده‌كه‌ین.
شێركۆ بێكه‌س وتیشی" ده‌بو نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق باسیان له‌م مه‌سه‌له‌یه بكردایه , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی ڕۆژی 6ی كانون له سی ساڵی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام , له پێناوی چیدایه, باشتره رۆژێكی تر بۆ ئه‌و یاده یاده دیاریبكرێت , چونكه سوپای عێراق به‌رده‌وام له هزری ئێمه‌دا سوپای داگیركردن بووه
له رادیۆ ی نه‌وا وه‌رگیراوه.