زانیاری تایبه‌ت بۆ خۆپاراستن له رودانی سوتان
|
بۆ خۆپاراستن له رودانی سوتان به‌هۆی به‌کارهێنانی مۆبایله‌که‌ته‌وه !!!!؟ کۆپانیای شێل - ی جیهانی چه‌ند ئاگاداریه‌کی بڵاوکردۆته‌وه |
|
له کاتی به‌نزین وه‌رگرتندا کۆمپانیای شێل ئاگاداری مه‌ترسی سوتانی ئوتۆمبێله‌که‌تی بڵاوکردۆته‌وه به‌هۆی زه‌نگی مۆبایله‌وه.
ئۆتۆمبێلێک سوتاوه به هۆی ئه‌وه‌ی له‌کاتی به‌نزین وه‌رگرتندا مۆبێله‌که‌ی له‌سه‌ر سندوقی پشتی ئۆتۆمبێله‌که داناوه و زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی بۆ هاتوه.
ده‌م و چاوی خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌که سوتاوه به‌هۆی ئه‌و بوخاری به‌نزینه‌ی کاتی تێکردنی به‌نزین به‌رزده‌بێته‌وه و له‌و کاته‌ده‌دا زه‌نگی ته‌له‌فونی بۆهاتوه و ئه‌میس وه‌لامی داوه‌ته‌وه
سوتانی رانی خاوه‌ن ئۆتۆمبێل به‌هۆی بخاری به‌نزینه‌که و بونی ته‌له‌فونه‌که له نێو گیرفانیداو له‌و کاته‌دا زه‌نگی بۆ هاتوه
بۆ ئاگاداری هه‌موان ئه‌و ووزه‌ی ته‌زوی کاره‌بایه‌ی له مۆبایل ده‌رده‌چێت کاتی کارکردنی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی گڕ به سوته‌می بگرێت و ئاگر لێ بکه‌وێته‌وه
سه‌یری وێنه ترسناکه‌کان بکه له خواره‌وه


