شه‌وی ڕابردوو له‌شاری سلێمانی 11 كه‌س ده‌ستگیركراوه
|
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه¡ ئاراسته‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كرد¡ شه‌وی رابردوو به‌تۆمه‌تی ئاژاوه گێری یانزه هاوڵاتی دانیشتووی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراون. |
|
|
شه‌وی ڕابردوو له‌شاری سلێمانی 11 كه‌س ده‌ستگیركراوه |
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه¡ ئاراسته‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كرد¡ شه‌وی رابردوو به‌تۆمه‌تی ئاژاوه گێری یانزه هاوڵاتی دانیشتووی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراون.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه ده‌ستگیركردنی ئه‌و یانزه هاوڵاتییه په‌یوه‌ندی به‌و شه‌رو پێكدادانه‌وه هه‌بووه كه‌شه‌وی رابردوو له‌شاری سلێمانی روویدا. هه‌روه‌ها "لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی داواده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت" .
دواتریش زانا حه‌مه ساڵح قایمقامی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌یاننامه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه‌تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا قۆناغی بانگه‌شه هه‌ستیاره و كاری گه‌ری ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆیه پێویسته لایه‌نگران و هه‌ڵسوڕاوانی لیست و قه‌واره سیاسیه‌كان گرنگی ئه‌م قۆناغه به هه‌ند وه‌رگرن و به‌وپه‌ڕی هه‌ست و به‌ر پرسیارێتیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن .
به‌پێی به‌یاننامه‌كه"چه‌ند كه‌سێكی نامه‌سئول بۆ مه‌رامی تێكدانی بار‌و دۆخه‌كه ده‌چنه ناو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ره وه و ده‌ست ده‌كن به ته‌شهیر و سوكایه‌تی پێكردنی لیست و هه‌وادارانی قه‌واره سیاسیه‌كان كه هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆی شه‌ڕو پێكدادان"
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوو لیژنه‌ی ئه‌منی جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك و نوێنه‌ران و هه‌وادارانی لیست و قه‌واره سیاسیه‌كان ئه‌ركی ڕاگرتنی بار‌و دۆخه‌كه‌یان له ئه‌ستۆدایه و ده‌بێت شان به‌شانی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌ركی پاراستنی ڕه‌وشه‌كه و سه‌رخستنی بانگه‌شه هه‌ڵبژاردن و ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن بگرنه ئه‌ستۆ.
سه‌باره‌ت به‌و ئاڵۆزیه‌ی شه‌وی ڕابردو ڕویدا زانا حه‌مه ساڵح وتی"به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی شه‌وی ڕابردوو ڕویدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه توانراوه 11 كه‌س ده‌ستگیر بكرێت به‌تۆمه‌تی نانه‌وه‌ی ئاڵۆزی و تێكدانی ڕه‌وشی ئه‌منی هه‌ربۆیه گیراوه‌كان ڕوبه‌ڕوی دادگا ده‌بنه‌وه".